ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرگریکردن لە وڵات کردەوە، وتی: ژمارەیەکی زۆر کەرەستە و جیهازات لە دوژمن دەستکەوتووە، کە پسپۆڕانی پیشەسازی بەرگری ئەندازیاری پێچەوانەن.
سەردار عەلی بێلالی، ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، بە ئاماژەدان بە پرۆسەی پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی وڵات وتی: ئەندازیاری پێچەوانەی کەرەستە و تەکنۆلۆژیای دوژمن لە سەردەمی شەهید سەردار حەسەن تەهرانی – موقەدەمەوە لە بەرنامەی کاردا بووە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە.
وتیشی: لەم ئاڕاستەیەشدا، چەندین جیهاز و ئامێر لە دوژمن دەستی بەسەردا گیراوە، کە پسپۆڕان و گەنجانی چالاک لە پیشەسازییەکانی بەرگری وڵاتدا لێیان دەکۆڵنەوە و ئەندازیاری پێچەوانە دەکەنەوە”.
Your Comment